بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی لیژنەی شەهیدان دەچێتە بەغدا

بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی لیژنەی شەهیدان دەچێتە بەغدا

زاری كرمانجی - به‌مه‌به‌ستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان لەگەڵ بەغداو گفتوگۆکردن لەسەر مینحەی زیندانیانی سیاسی، لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەكەدا تەواوی ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەکە کرابوون تاووتوێ کران و گفتوگۆ لەسەر ئه‌و نوسراوە کرا کە دەبوو بۆ حکومەت بنێردرێت سەبارەت بەزیندانیانی سیاسی ئەوانەی کە مینحەکەیان تەواو بووە بۆ ئەوەی کەسانی تر لەشوێنیان دابنرێت کەتاوەکو ئێستا مینحەکەیان وەرگرتووە.

دواتر باسی کچ و کوڕانی شەهید کرا لە (خوێندنی باڵا) بۆ بەشداریکردنیان لەدووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەی تایبەت بە (ماستەرو دوکتۆرا) لە (زانکۆی سۆران) بۆیە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆئەوەی سەردانی زانکۆكه‌ بکات.

پاشان باسی سەردانەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەکە کرا بۆ لای بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بەکێشەو گرفتەکانی لیژنەی شەهیدان بەگشتی.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا سەبارەت بەسەردانی لیژنەكه‌ بۆ (بەغدا)و زۆرینەی ئەندامان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لەسەردانەکەدا وتەکانمان هەماهەنگ بن لەگەڵ هه‌ڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی ئەجێندای سەردانەکەش بەوردی دیاری بکرێت، بڕیاردرا لەکۆبوونەوەی داهاتوو خاڵەکان دیاری بکرێت.

زۆرترین بینراو