بۆ گەشتكردن لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت

بۆ گەشتكردن لەنێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت

زاری كرمانجی - حاجی ئۆمەران : کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، چەند رێنماییەكی نوێ سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران بڵاودەكاتەوە.

دەقی رێنماییەكان:

یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران:

1- پێویسته‌ پێشوه‌خته‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.

2- پێویسته‌ ڤیزای ئێرانی هه‌بێت.

دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌:

1- ده‌توانن هه‌موو رۆژێك بێنه‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له‌ كاتژمێر (8)ی به‌یانی تاكو (5)ی ئێواره‌.

2- له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

3-به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ له‌ ماڵه‌كانیان خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاساییان ‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان:

1- ئه‌گه‌ر كارتی نیشتەجێبوونی (ئاكنجی بوونی) هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت، راستەوخۆ ده‌توانن بێنه‌ سنوور و رێگه‌یان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ‌ئێران.

2- ئه‌گه‌ر كارتی ئاكنجی بوونی نه‌بێت یان ماوه‌ی به‌سه‌رچووبێت، پێویسته‌ سه‌ردانی بنكه‌ی ئاكنجی بوونی پارێزگایه‌ك بكات و مۆری ده‌رچوون لێبدات ئینجا سه‌ردانی سنوور بكات به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران.

چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌هاتنی هاووڵاتییانی ئێرانی و بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان:

1- پێویسته‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگیرێت.

2- پێویسته‌ پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی له‌ (48) كاتژمێر تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.

3- دووباره‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

4- به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كە له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ له‌ ماڵ یان هۆتێل، خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

زۆرترین بینراو