بۆ یەكەمینجار گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی شوێنێكی گەشتیاری سنووری رواندز دەكەن

بۆ یەكەمینجار گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی شوێنێكی گەشتیاری سنووری رواندز دەكەن

زاری كرمانجی-رواندز: دوای چاككردنی رێگای ناوچەی گەشتیاری بێرمە لە سنووری قەزای رواندز، بۆ یەكەمینجار گەشتیاران و هاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەچنە شوێنەكە.

چیایی محەمەد، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: " (بێرمەی فەقێیان) لە سنووری رواندز، شوێنێكی سەرەنجڕاكێش و گەشتیاریە، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێگای پێویست بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، بەربەستی لەبەردەم گەیشتنی گەشتیاران و خەڵكەكە دروست كردبوو، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر داهاتی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، دەست كرا بە فراوانكردن و بردنی رێگا بۆ ئەم ناوچە گەشتیارییەو لەم هەفتەی رابردوودا پڕۆژەكە ئەنجامدرا".

گووتیشی " دوای تەواو كردنی ئەم رێگایە بۆ یەكەمینجار گەشتیاران و هاووڵاتییان، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەیشتنە ئەم ناوچە گەشتیاریەو پێشبینیش دەكرێت لە داهاتوودا گەشتیاری زیاتر رووی تێبكەن، چونكە شوێنێكی دڵڕفێن و بەرز و سەرەنج راكێشە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو