بۆ یەكەم جار لە زاری كرمانجی فیلم نمایش كرا

بۆ یەكەم جار لە زاری كرمانجی فیلم نمایش كرا


شەوی 4/5-7-2019، لە ناو باخچەی دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن، فیلمێك نمایشكرا.
هێمن رەشاد، رێكخەری ئەم چالاكییە گووتی" نەبوونی سینەما لە سۆران و نەمایش نەكردنی فیلم بۆشاییەكی زۆر زەقە، كۆمەڵێك گەنج بیرمان لەوە كردەوە، بە پێ توانا ئەم بۆشاییە نەهێڵن، بۆیە بڕیارماندا هەفتانە فیلمێك نمایش بكەین، دەزگای زاری كرمانجی تەواوی ئاسانكارییەكانی بۆ دەستەبەر كردین، بۆیە بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجان و فیلم دۆستان، بۆ یەكەمجار لەناو باخچەی زاری كرمانجی فیلمێكمان نمایش كرد، لە پلانیشماندایە هەفتانە فیلمێك نمایش بكەن".
زیاتر گووتی" نمایشكردنی یەكەم فیلم زیاتر بۆ ئێمە ئەزموونی بوو، لەبەر ئەوەی جاری یەكەم بوو، بیر لەوە دەكەینەوە بۆ داهاتوو چۆن بتوانین بە باشترین شێوە فیلم نمایش بكەن".

زۆرترین بینراو