بۆ یەكەم جار لە مێرگەسۆر پەیمانگایەكی حكوومی دەكرێتەوە

بۆ یەكەم جار لە مێرگەسۆر پەیمانگایەكی حكوومی دەكرێتەوە

رەمەزان هەرنی
بۆ یەكەم جار بریاردرا بە كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی لە قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان كە تا ئێستا ئەم قەزایە هیچ پەیمانگایەكی نەبووە بەدەر لە پەیمانگایەكی ئەهلی ئەمە دەبێـە یەكەم پەیمانگای حكوومی لە قەزاكە.
غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی گوت:" ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ پۆلە تەكنیكەكانی كوردستان بریاردرا بە كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت پەسەند كراوە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەی زانستی واژووی لەسەر كردووە كە پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر بكرێتەوە و بریاری لەسەر درا.
ئەوەشی گۆت :" پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر لە سێ بەش پێكدێت بەشی ( وەرگێران، ئیدارە، تەندرووستی ) باڵەخانەی پەیمانگا لە مێرگەسۆر دەبێت ئەمساڵ دەست بە كاری ئیداری پەیمانگا دەكەین باڵەخانە بۆی رێكدەخەین ستافی پەیمانگا دروست دەكرێت.
ئەوەشی خستەروو: ئەمساڵ هیچ قوتابیەك لە پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر وەرناگیرێت تا ساڵی ئایندە چونكە ئەمساڵ ئامادەكاری دەكرێت بۆ باڵەخانەو ستاف ساڵی ئایندە وەك هەموو پەیمانگایەكی تری حكوومی بەپێی رێنمایەكان دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەكرێت"
" قەزای مێرگەسۆر یەكێكە لەو قەزایانەی سنوری پارێزگای هەولێر لە پێنچ ناحیە پێكدێت ( بارزان، گۆرەتوو، شێروان، پیران، مەزنێ)".

زۆرترین بینراو