بیركردنەوەكانمان با ئەرێنی بن

كرمانج فەتاح

 

بیركردنەوە بە یەكێك لە گرنگترین خاڵە بە هێزەكانی مرۆڤ دا ئەندرێت. كە تێیدا مرۆڤ وەك سەرچاوەیەكی گرنگی پێشكەوتن دای دەنێت. وەك پڕۆسەیەكی فێربوون تێیدا مرۆڤ كردوویەتی بە بنەما. مرۆڤ هەموو رەفتار و پەیوەندییەكانی و مامەڵكردنی لەگەڵ پێشهاتەكان ..هتد لە ئەنجامی بیكردنەوەكانیدا خۆیدا ئەبینێتەوە. واتا مرۆڤ لە هێزی بیكردنەوەكانیدا ئەتوانێت دۆخەكان لە بەرژەوەندی خۆیدا یەكڵابكاتەوە. واتا بیركردنەوەكانت و ئەو بابەتە قوڵانەی بیریان لێ دەكەیتەوە دەبێتە بەشێك لە ئەزموونی كەسی. وەك چۆن هەر بابەتێك كە تۆ وەك خود باوەڕت پێیەتی بەشێوەیەكی راستیدا مامەڵەی لە گەڵدا ئەكەیت. ئەبن بە بەشێك زانیاری و تێكەڵ بە هەست و سۆزت دەبن.
بۆیە دەروونزانی ئەرێنی گرنگی زۆر بە بیركردنەوە ئەدات، لە پاڵ هەبوونی چەندین جۆری بیكردنەوە. بەڵام دەروونزانی ئەرێنی لەسەر چۆنیەتی بیكردنەوەی ئەرێنی ئەوەستێت. چونكە ئەم جۆری بیكردنەوە كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر چۆنیەتی ژیانی تاك كە تێیدا تاك ئەشێت لەم جۆرەی بیكردنەوەدا بگات بە خۆشبەختی. ئەمەش لەپاڵ جۆری بیكردنەوەیان كە بەشێوەیێكی ئەرێنیانە كەبتوانێت بەشێوەیێكی لۆژیكیانە مامەڵە لە گەڵ پێشهاتەكاندا بكات.
بەچەند خاڵێك ئەتوانین ئەم شێوازەی بیركردنەوە بخەینە ڕوو كە تێیدا تاك جۆری بیكردنەوەی پۆزەتیڤانەیە.

چۆن بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەكان بكەین كە تێیدا رووداوەكان بنەمای رەفتارەكانمان نین بەڵكو لەسەر ئەوە دەوەستێتەوە ئاراستەمان بەرانبەر رووداوەكان چۆنە، ئایە خۆشی یاخود ناخۆشیمان لا دروست دەكات.
ئەمەش ئەتوانین كاریگەریە نەرێنیەكانمان بەرانبەر رووداوەكان كەم بكەینەوە، لە ڕێگەی گۆرینی تێڕوانیمان بۆ رووداوەكان.
هەر رووداوێك كە دێتە پێشمان ئەشێت لە ئان و ساتی خۆیدا چارەسەر گونجاوی بۆ بدۆزینەوە، نەك بەپێی تێپەرینی كات بەسەر رووداوەكان، ئەمەش لە ئێستایی ئێمەدا رووداوی بەو چەشنە هەن وەك هەبوونی( ڤایرۆسی كۆرۆنا )كە ئێمە تێڕوانیمان بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە نێگەتیڤانەیە، بەڵام كەچی رووداوەكە و جۆری نەخۆشیەكە بەرجەستەییە. كەچی بەو جۆرەش هەوڵمان نەداوە رووداوەكە بەگرنگ لێ بڕوانین كە تێیدا خۆپارێزی بە خاڵی سەرەكی دابنێین. ئەمەش وا دەكات پشت بەخۆمان ببەستین بۆ هەر پێشهاتێك دێتە ئاراوە. ئەوە دەروونزانی ئەڕێنیە پێمان دەلێت. با ئیتر بەم جۆری بیكردنەوەیەمان بەڕەنگاری ئەم ڤایرۆسە ببینەوە كە جیهانی بەخۆیەوە ساقاڵكردووە، خودی خۆت سەنتەربیت بۆ چارەسەری خۆت لە ڕێگای ڕێنمایە تەندروستیەكانەوە.
بیكردنەوەی ئەرێنی بە سەرچاوەیێكی گرنگی بەختەوەری دا ئەندرێت بۆ تاك، چونكە بیكردنەوە ئاراستە و ڕەفتارەكانمان دیاری دەكات، ئیتر با بتوانین سود لەم جۆری بیكردنەوەیە ببینن.
- بیكردنەوەی ئەرێنی: هەمیشە هەوڵ بۆ چارەسەر ئەدات، هەوڵ بۆ ڕێگای گونجاو باش دەدات، هاوكارە بۆ چواردەورەكەی، خاوەن بیڕوباوەرە بەڵام دەمارگیر نییە.
- بیكردنەوەی نەرێنی: بیر لە كێشە دەكاتەوە، بەردەوام بە دوای پاساودا ئەگەرێت، هەمیشە چاورێی هاوكارییە لە كەسانی تر. هەمیشە كێشە لە خودی چارەسەر ئەدۆزێتەوە، بیرو باوەری لاوازە بۆ شتەكان، شكستەكان لاوازی دەكات.

زۆرترین بینراو