بیمەی تەندروستی

بیمەی تەندروستی

د. خالس قادر
بیمەی تەندروستی یا دڵنیایی تەندروستی بەمانای دڵنیابوونە لە پێویستی تەندروستیت هەركات تەندروست بوونت پێویست بە چارەیەك، رێكارێك بوو تۆ دڵنیای كە دەتوانیت دەستت بەو چارەسەرە یا رێكارە بگات، لەبەر ئەوە دڵنیای و ترست نابێ لە نەخۆش كەوتنت و تێكچوونی تەندروستیت ئامانج لەدڵنیایی یاخود بیمەی تەندروستی دڵنیابوونە لە دەستگەیشتن بەخزمەتگوزاری تەندروستی پێویست لەهەر كات و شوێنێك پێویست بوو، بەكوالیتی باش و گونجاو لەگەڵ پێویستییەكەت هەروەها دڵنیابوون كە دەستكەوتنی ئەو خزمەتە تووشی مایە پوچ بوونت ناكات و دارایی خۆت و خێزانت داناڕمێنێت. ئامانجی سێیەم باشتركردن و فراوانكردنی خزمەتگوزارییە بەردەستەكان و پێشخستن و تازەكردنەوەیان لەپاڵ پێشكەشكردنەكەی بەشێوازی رێز و پاراستنی شكۆی تاكەكان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی سەرهەڵدانی بیمەی تەندروستی دەردەكەوێت سەرهەڵدانەكەی سەردەمێك بووە كە هەژاری و قەیرانی دارایی بەرۆكی خەڵك و وڵاتی گرتووە و خەڵكانێكی زۆر بەهۆی هەژاری نەیانتوانیوە چارەسەری پزیشكی خۆیان بكەن، بەمەبەستی هەڵگرتنی ئەو بەربەستە داراییە و دڵنیابوون لەپێدانی چارەسەر بەتاكەكانی كۆمەڵ و پاراستنی خەڵك لەهەژاربوون و مایە پوچبوون بەهۆی خەرجی تەندروستی ،بیرۆكەی بیمەی تەندروستی سەریهەڵداوە و جێبەجێكراوە، ئەگەر بنەما و پێویست و ئامانجەكانی بیمەی تەندروستی لەبەرچاوبگرین ئێستا لەهەموو كات پێویسترە بیمەی تەندروستی لەكوردستان جێ بەجێ بكرێت.

زۆرترین بینراو