بیونسێ گۆرانییه‌كی كرده‌ دیاری ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا

بیونسێ گۆرانییه‌كی كرده‌ دیاری ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا

 

بیونسێ‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژ و جه‌ژنی رزگاربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ کویلایه‌تی كه‌ ساڵانه‌ 19ی حوزه‌یران ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانییه‌كی نوێی له‌ دژی ره‌گه‌زپه‌رستی كرده‌ دیاری ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا.

بیونسێی گۆرانیبێژ گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی رزگاربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆیلایه‌تی له‌ تێكساس پێشكه‌ش كردووه‌، تایبه‌ته‌ به‌ داكۆكیكردن له‌و ره‌شپێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ "جۆرج فلۆید" كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ خۆپێشاندان له‌ دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژیی پۆلیس هه‌موو ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه‌، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی بیونسێ، باس له‌ مێژووی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ توندوتیژیی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا و خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات، گۆرانییه‌كه‌ داكۆكیكردنه‌ له‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌شپێسته‌كان.ئه‌و ئاهه‌نگه‌ له‌ رۆژ و جه‌ژنی رزگاركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆیلایه‌تی، له‌ تێكساس به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ بیونسیه‌ خۆی له‌و شاره‌ له‌ دایك بووه‌ و ساڵانه‌ ‌ له‌و بۆنه‌ و ئاهه‌نگەی تێكساس به‌شداری ده‌كات.

بیونسێ‌ نۆڵز له‌ ساڵی 1981 له‌ ویلایه‌تی تێکساسی ئه‌مه‌ریكا له‌ دایك بووه‌، ئه‌و گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی زۆر ناوداری دنیایه‌، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی راپی ئه‌مه‌ریكی "جای زی" كردووه‌. له‌ منداڵییه‌وه‌ خوێندنی سه‌مای باله‌ی ته‌واو كردووه‌ و بووه‌ته‌ گۆرانیبێژ و سه‌ماكارێكی ناودار. یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له‌ ساڵی 2003 بڵاو كردوو‌ته‌وه‌. له‌ 2005دا خه‌ڵاتی "گرامی" بەدەستهێناوە‌. له‌ 2006دا له‌ فیلمێكی موزیكیدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه‌. ئه‌لبوومه‌كانی به‌ پڕ فرۆشترین هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌ رێیانه‌وه‌ بووه‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین خانمە گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكا.

 

 

 

زۆرترین بینراو