بێرهۆڤ: هافیرتز دەبێتە یاریزانی داهاتووی ریال

بێرهۆڤ: هافیرتز دەبێتە یاریزانی داهاتووی ریال

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئەفسانیەكی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" كای هافیرتز ئەستێرەی بایەرن لیڤەركوزن گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژۆ دەكات".
لەم بارەیەوە ئۆلیڤەر بیرهۆف ئەستێرەی پێشووی مانشافت و بەڕێوەبەری ئێستای هەڵبژاردەكە لە تازەترین لێدوانیدا ئاشكرای كردو گووتی" كە هافیرتز دەبێتە یاریزانی داهاتووی ریال مەدریدو یانەكانی چێڵسی و بایەرن میونخ ناتوانن ركابەری یانە مەدریدییەكە بكەن".
بیرهۆف بە پێكەنینەوە گووتیشی" لە ئێستاوە ئەو یاریزانە بە یاریزانی ریال مەدرید ناودەهێنم، ئەو یاریزانێكی لاوەو بەهرەیەكی گەورەی هەیە، بۆیە ریال مەدریدیش لەم جۆرە ستایلە دەگەڕێت و هافیرتزیش هەموو ئەو سیفەتە باشانەی تێدا هەیە، هەروەها ئەو یاریزانە بۆ داهاتووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش گرنگی زۆری دەبێت".
جێی ئاماژە پێكردنە،یانەی لیڤەركوزن بۆ دەستبەرداربوون لە كای هافیرتڤز داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە كاتیكدا چێڵسی پێشتر ئامادەیی دەبڕیوە بری 70 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانە لاوەكە بدات، ریال مەدریدیش بە هێوری چاودێری ئەو یاریزانە دەكات.

زۆرترین بینراو