بێكهام داوای دوو ئەستێرەی جیهانی دەكات

بێكهام داوای دوو ئەستێرەی جیهانی دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە دیڤید بێكهامی سەرۆكی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی لە هەوڵی ئەوەدایە دوو ئەستێرەی یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووە دیڤید بێكهامی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەراو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی بۆ ئەوە داناوە كە لۆكا مۆدریچی كرواتی و یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە لە مێركاتۆی هاوینەدا, هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بێكهام جگە لە مۆدریچ چاوی لەسەر تواناكانی كاڤانی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیە كە ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا زۆر نزیك بوو لە جێهێشتنی یانەكەی, ئامانجی بێكهام لە گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی ئەمریكایە لە یەكەم وەرزی بەشداریكردنی یانەكەی لەو خولەدا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو