بێلسە مامۆستای راهێنەران

بێلسە مامۆستای راهێنەران

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانی، مارسیلۆ بێلسەی راهێنەری ئەرجەنتینی و ئێستای لیدز یونایتدی ئینگلیزی یەكێكە لەو كەسایەتیانەی دەڵێی تەنیا بۆ مەشق و راهێنان درووست بووە، ئەو پیاوە تا ئێستا نازناوی زۆری نەبردۆتەوە، كەچی لە هەموو راهێنەرەكانی دیكە كاریگەری تەكتیكی لەسەر تۆپی پێ‌ هەیە، بەڵام ئەمەیان بۆ دوای خۆی وەكو پیاوێكی نەزۆك وایە كوڕی نەبێت و پاش مردنی ناوی بكوژێتەوە. بێلسە لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەكی چڕوپڕ مەشق و راهێنان بە ئەستێرەكانی دەكات، بەڵام زۆر پێی خۆشە لەسەر وەستانی یاریزانەكان بەبێ‌ تۆپ لە یاریگەدا لێكۆڵینەوە بكات، هەروەها لەم كاتەدا تیپەكەی لە خولی پلە یەكی ئینگلیزی یەكەمەو ئەمساڵ لەسەر دەستی ئەم راهێنەرە دێتەوە ریزی یانە نایابەكان، بەشێك لەسەركەوتنی ئەو ئەوەیە لەكۆی پێنج لێدانی تۆپی وەستاو یاریزانەكانی سیانی گۆڵ پێ‌ دەكەن، هەروەها ئەو رۆژانە لە ئۆفیسەكەی تا نۆی شەو لەگەڵیان دەمێنێتەوەو ئەركی یاریكردن و تۆمارە ڤیدیۆییەكانیان بۆ شی دەكاتەوە، ئەو درەنگ دەخەوێت و بەیانیان كاتژمێر نۆ لە گۆڕپانی مەشق و راهێنان دووجار مەشق بە ئەستێرەكانی دەكاتەوە، پاشان دەڕوات وەڵامی نامەی خۆشەویستانی دەداتەوە، ئەمجارە پیاوێكی جولەكە داوەتی كردبوو بۆ ئێوارە خوانێك، بەڵام ئەو بە ئەدەبەوە رتیكردەوە بچێ بۆ خوانەكە، لەبەر ئەوەی سەرقاڵە و هەمیشە پێیەكی لە بەریتانیاو یەكێكی لە وڵاتانی دیكەیە, تا ئێستا ئەم راهێنەرە لەزۆرێك لە وڵاتانی وەكو (چین و هند و ئەسكەندەنافیا) وانەی هونەری دەڵێتەوەو بە بەردەوامی گەشتی هەیە، هەرچەندە ستافێكی بچوكی راهێنانی بۆخۆی درووستكردووە، بەڵام هەمیشە داوای چێشتخانەو شوێنی تایبەت بۆ هەمووان دەكات، تا بتوانن بەبێ‌ گرفت تۆپی پێ‌ لە هەموو شوێنێك بەشێوەیەكی ئەكادیمی بچێنن.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو