بێ ئاوی تەنگی بە دانیشتوانی گوندی جۆنەلە هەڵچنیوە

بێ ئاوی تەنگی بە دانیشتوانی گوندی جۆنەلە هەڵچنیوە

محەمەد ئامۆكەیی- خەلیفان: چەندین ساڵە دانیشتوانی گوندی جۆنەلەی سەر بەناحیەی خەلیفان، بەدەست كەمی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن و دانیشتوانی ئەو گوندە داوا دەكەن حكوومەتی هەرێم، ئاوڕی جددییان لێبداتەوە. دانیشتوویەكی ئەو گوندە دەڵێت" زیاتر لە 150 ماڵ دەبین تا ئێستا بەدەست كەمی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنین، گوندێك زیاتر لە 1500 كەسی لێ بژیت ئەمە حاڵییەتی، چەندین جار داوامان لەبەرپرسان كردووە خەمێكمان لێبخۆن، هیچ وەڵامێكیان نەبووە."
ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی گووت" لەسەر بوددجەی وشكەساڵی كە حكوومەت هەیەتی بەتەنكەر ئاومان بۆ دابین دەكات، دەپرسم حكوومەت بۆچی بیرلە چاككردنی پڕۆژە ناكاتەوە ئەو پارەیەیی لە وشكەساڵی خەرجی دەكات دەتوانێ پڕۆژەی گەورە پێ دروستكات، پڕۆژەی ئاوی گوندەكەمان 30هەزار دۆلاری تێدەچێت كەچی ئەو ئاوەیی لە رێگەی تانكەر بۆمان دابین دەكرێت سێ ئەوندەی زیاتر بووە."
هاونیشتمانەیەكی تریش ئاماژە بەوە دەدات" حكوومەت لەجیاتی ئەوەی گرنگی بەگوندەكان بدات و خزمەتگوزاری زۆر پێشكەش بەگوندنشینەكان بكات، بۆ ئەوەی گوندەكان چۆڵ نەبن، بەڵام سەدا هەشتای گوندەكانی باشوور بێ خزمەتگوزارین، گوندەكان شوێنی بەروبوومی كشتوكاڵین و لە هەموو وڵاتێك گوندەكان گرنگی تایبەتیان پێ دەدرێت و شوێنی كشتوكاڵ كردنن، كەچی لای خۆشمان گوندەكان فەرامۆش دەكرێن و ئەو فەرامۆشكردنەش وایكردووە گوندەكان بەرەو چۆڵ بوون بچن و چەندین ماڵیش لە گوندەكەمان بەرەو شار چوونە."
دەشڵێت" زیاتر لە شەش ساڵە بیرمان بۆ لێدراوە و تا ئێستاش تۆڕی ئاومان بۆ رانەكێشراوە و پێم وایە زۆربەی بەرپرسانیش گرفتی ئێمە دەزانن، بەڵام جوابی ئێمە نادەنەوە هۆكاری جواب نەدانەوەكەشیان نازانین“.
لای خۆشیەوە كاروان كەریمخان، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بەزاری كرمانجی راگەیاند" لە سنووری خەلیفان نزیكەی 66 گوند هەیە تەنها نزیكەی 10 گوند پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە ئەوانی تر یا رێكخراوەكان دروستیانكردووە یا خەڵك، ئەویش بە دروستكردنی حەوز و ڕاكێشانی بۆڕی و سۆندەی ئاو، ئێستا لە گوندەكانی كوردستان بەرنامەیەكی نادروست هەیە بە ناوی بەرنامەی وشكە ساڵی كە پڕۆژەیەكی زۆر دواكەوتووە و زیان بە ژێرخانی ئابووری دەگەینێت، ئەم بەرنامەیە بەردەوام دەبێ‌ گرێبەستەكەی نوێبكرێتەوە و پارەی بۆ تەرخان بكرێت، بەڵام كێشەكان بنبڕ ناكات، بەو پارەیەی لەو پڕۆژەیە تەرخان دەكرێت ئەگەر لە گوندێكی وەك جۆنەلە تەرخان بكرێت كێشەی ئاوی بە شێوەیەكی یەكج بنبڕ دەەككرێت، داواكارییەكانی گوندەكەمان گەیانەدۆتە بەڕی،َوبەری ئاو رەزامەندی لەسەر كۆمەڵی دراوە لەوانە پڕۆژەی گوندی جۆنەلەیە، چاوەڕێ دەكرێت لە وەزارەتی دارایی رەزامەندی پڕۆژەیان بۆ ئەنجام بدرێت“.

بیروڕا

زۆرترین بینراو