بەجێبەجێ کردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی با کوردستانەکەمان بەهێز بکەین

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

پرەنسیپی دادپەروەری کۆمەڵایەتی یەکێکە لەو پرەنسیپانەی کە لە کەلتوری دیموکراسی دا لە ژێر سایەی سەروەری یاسادا جێبەجێ دەکرێت بە ڕێژەیەکی باش، چونکە دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەر چەند جێبەجێکردنی لە ئەرزی واقیعدا ڕێژەکەی زیاتر بێت ئینتیمای نیشتیمانی لای هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی نەتەوە، ئایین، زمان بەهێزتر دەبێت، و خۆشەویستی خەڵک بۆ نیشتیمان بەرز دەبێتەوە؛ خەڵک هەست بە دڵنیایی و ئاسودەیی دەکەن و خۆیان بە خاوەنی وڵاتەکەیان دەزانن.
دەتوانم بڵێم بە هەند وەرگرتنی دادپەروەری و چەسپاندنی لە کۆمەڵگادا تا ڕادەیەکی باش بە گوێرەی یاسا جێگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی دێنێتە ئاراوە و، بەم شێوەیەش ئاسایشی نییشتیمانی و نەتەوەیش لە مەترسی و هەڕەشەی نەیاران دور دەکەوێتەوە؛
بە پێچەوانەوەڕۆژ دوای ڕۆژ ئینتیمای نیشتیمانی لاواز دەبێت و هەستی بەرپرسیاری نیشتیمانی کاڵ دەبێتەوە، دۆخی وڵات لە ئاراستەی ئاسایی خۆی دەچێتە دەرەوە؛
کەواتە با ئامانجی سەرەکی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەند وەرگرتن و جێبەجێکردنی دادپەروەەری بێت لە ژێر سایەی سەروەری یاساد تاکو ببین بە خاوەن گەل و کوردستانێکی بەهێز.
لە کۆتایی دا زەرورە، ئاماژە بۆ ئەوە بکەم کە سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان جیاوازیەکانی نێو تاکەکانی کۆمەڵگا کاڵ دەکاتەوە و دادپەروەری ڕەنگ دەداتەوە بە رێژەیەکی باش؛ واتە پڕۆسەی چاکسازی تاکە چارەسەرە بۆ ڕزگاربونمان لە زورێک لەو ئازارو ومەینەتیانەی کە بەروکی وڵاتەکەمانی گرتووە.

زۆرترین بینراو