بەختەوەری خێزان

صافیە محمد إلیاس

دەمەوێت لە درێژەی ئەم وتارەدا تیشك بخەمە سەر چەند لایەنێكی گرنگ، كە خێزانەكان بە پابەندبوونیان پێوەی دەتوانن بگەن بەوەی كە دەیانەوێت ئەوانیش قبوڵكردنی بەرپرسیارێتی، ڕاستگۆیی، ڕێزگرتنە.
خێزان، بەیەك گەیشتنی دوو دڵ، دوو ڕۆح، دوو جەستە و لەسەر بنەمای یەكتر قبوڵكردن و خۆشەویستی و متمانە دادەمەزرێت، بۆ ژیانێكی هەتا هەتایی بۆ پێكەوە بونێك كە هیچ شتێك توانای جیاكردنەوەیانی نەبێت. خێزان ئەو هەوارە نوێیەی كە هاوسەران لە پێناویدا زێد و یەكەم مەنزڵی ژیانیان جێدەهێڵن، وەكو دوو باڵندە بەرەو ئاسمانێكی نوێ و هێلانەیەكی نوێ لە شەقەی باڵ دەدەن، پەیمانی ئەوە بە یەكتری دەدەن كە ببنە ڕێبوارێكی هەمیشەیی ژیانیان و تا ئەبەد بەیەكەوە بمێننەوە و لە پێناوی یەكتردا بژین.
خێزانی بەختەوەر، ئەو خێزانەیە لەسەر بنەمای ڕەحمەت و سۆز و بەزەیی و میهرەبانی دادەمەزرێت، خێزانی بەختەوەر ئەو خێزانەیە لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و هاوكاری و لێك تێگەیشتن و تەواوكاری و قوربانیدان دادەمەزرێت.
خێزان بنەمایەكی گرنگی كۆمەڵگایە، بەختەوەری كۆمەڵگا لەسەر بەختەوەری خێزان وەستاوە. گرنگترین بنەمای دابینكردنی پێداویستییە مەعنەوییەكانی مرۆڤ دۆزینەوەی دڵێكی هاوشان و هاو ڕازە، هاوسەرگیری بونیادێكی زۆر پتەو و لانەیەكی زۆر مەزنە، چونكە جگە لە یادگاری ڕۆژانی ڕابردوو، ئاسودەیی داهاتووشی لە ئامێز گرتووە. (سەركەوتن لە هاوسەرگیریدا تەنها پەیوەست نییە بەوەی ئێمە كەسێكی گونجاو بۆ خۆمان بدۆزینەوە، بەڵكو پەیوەستە بەوەی ئێمە خۆمان كەسێكی گونجاو و باش بین).
لۆلاند فۆرسترڤۆرد، قبوڵ كردنی بەرپرسیارێتی پێویستە (ژن و پیاو) هەردووكیان بەیەكەوە ئەو بەرپرسیاریەتیانەی لە ژیانی هاوسەریدا دەكەوێتە سەر شانیان بە جوانی و پوختی هەڵی بگرن، دڵسۆزی و بەوەفاییان لە ئاستێكی شیاودا بێت، پێویستە دڵسۆزی و هەستی بەرپرسیارێتی هەر لە كاتی دەستگیرانی دا لەلایەن هەردوولاوە دەست پێ بكات، گەر لە ئایین یان دابونەریت یا هەر یاسایەك بڕوانین، دەبینین ئەرك و بەرپرسیاریەتی ژن و مێرد یان زۆر بە ڕوونی و بێ هیچ گومانێك خستۆتە ڕوو، گرنگترین بنەمای خۆشبەختی خێزان هەستی بەرپرسیارێتی و متمانە و ڕاستگۆییە، هەندێك كەس هەن فیداكاری بەرامبەر كەسانی دی دەنوێنن بەرپرسیاریەتی كەسانی تر لە ئەستۆ دەگرن، كەچی لە هەمبەر هاوسەرەكانیان بەو شێوەیە نین. پێویستە ژن و مێرد بزانن ئەگەر ئەو ڕێز و دڵسۆزییەی لەبەرامبەر كەسانی دیكەدا دەینوێنن بۆ یەكتریشی بنوێنن، ئەوا ژیانی خێزانییان لە شەڕ و ناخۆشی دوورەپەرێز دەبن و ڕزگاریان دەبێت لە بێزاربوون لە یەكتر.
نهێنی سەركەوتنی خیزانی بەختەوەر، وشەی ڕێزە، تۆ نابێت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا تەنیا مومارەسەی خۆشەویستی بكەیت، بەڵكو پێویستە هەستی ڕێزگرتنیش هەبێت و شانازی پێوە بكەیت. دڵنیا بن جوانی و كەشخەیی و شۆخ و شەنگی بۆ ژیانی خێزانداری بەس نین، بەڵكو دەوڵەمەندی دڵ و جوانی ڕەوشت ڕێزگرتن لە یەكتری بنچینەی خێزان پێكدەهێنێت. لە كۆتای ئەم وتارەدا داوا لە هاوسەرەكان دەكەم بەڕێز و خۆشەویستی و متمانە بونەوە لەگەڵ یەك بن بۆ دروستكردنی ژیانێك كە شایستەیانە و هەوڵی بۆ دەدەن.
بێگومان هیچ یەك لە قۆناغەكانی ژیان بەتایبەتی ژیانی (هاوسەری) بەبێ كێشەو كەم و كورتی نابێت، بەڵام گرنگ زاڵ بوونە بەسەر كێشە و ناخۆشیەكانەوە، هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیانێكی خۆشبەخت و ئاسودەدا هیوای خۆشبەختی بۆ هەموو خێزانێك دەخوازم، تەنها ئەوە ماوە بڵێم كە خراپترین خێزان لە بێ خێزانی باشترە چونكە پارێزەرێكی بێوێنەی كۆمەڵگای. دەمەوێت لە درێژەی ئەم وتارەدا تیشك بخەمە سەر چەند لایەنێكی گرنگ، كە خێزانەكان بە پابەندبوونیان پێوەی دەتوانن بگەن بەوەی كە دەیانەوێت ئەوانیش قبوڵكردنی بەرپرسیارێتی، ڕاستگۆیی، ڕێزگرتنە.
خێزان، بەیەك گەیشتنی دوو دڵ، دوو ڕۆح، دوو جەستە و لەسەر بنەمای یەكتر قبوڵكردن و خۆشەویستی و متمانە دادەمەزرێت، بۆ ژیانێكی هەتا هەتایی بۆ پێكەوە بونێك كە هیچ شتێك توانای جیاكردنەوەیانی نەبێت. خێزان ئەو هەوارە نوێیەی كە هاوسەران لە پێناویدا زێد و یەكەم مەنزڵی ژیانیان جێدەهێڵن، وەكو دوو باڵندە بەرەو ئاسمانێكی نوێ و هێلانەیەكی نوێ لە شەقەی باڵ دەدەن، پەیمانی ئەوە بە یەكتری دەدەن كە ببنە ڕێبوارێكی هەمیشەیی ژیانیان و تا ئەبەد بەیەكەوە بمێننەوە و لە پێناوی یەكتردا بژین.
خێزانی بەختەوەر، ئەو خێزانەیە لەسەر بنەمای ڕەحمەت و سۆز و بەزەیی و میهرەبانی دادەمەزرێت، خێزانی بەختەوەر ئەو خێزانەیە لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و هاوكاری و لێك تێگەیشتن و تەواوكاری و قوربانیدان دادەمەزرێت.
خێزان بنەمایەكی گرنگی كۆمەڵگایە، بەختەوەری كۆمەڵگا لەسەر بەختەوەری خێزان وەستاوە. گرنگترین بنەمای دابینكردنی پێداویستییە مەعنەوییەكانی مرۆڤ دۆزینەوەی دڵێكی هاوشان و هاو ڕازە، هاوسەرگیری بونیادێكی زۆر پتەو و لانەیەكی زۆر مەزنە، چونكە جگە لە یادگاری ڕۆژانی ڕابردوو، ئاسودەیی داهاتووشی لە ئامێز گرتووە. (سەركەوتن لە هاوسەرگیریدا تەنها پەیوەست نییە بەوەی ئێمە كەسێكی گونجاو بۆ خۆمان بدۆزینەوە، بەڵكو پەیوەستە بەوەی ئێمە خۆمان كەسێكی گونجاو و باش بین).
لۆلاند فۆرسترڤۆرد، قبوڵ كردنی بەرپرسیارێتی پێویستە (ژن و پیاو) هەردووكیان بەیەكەوە ئەو بەرپرسیاریەتیانەی لە ژیانی هاوسەریدا دەكەوێتە سەر شانیان بە جوانی و پوختی هەڵی بگرن، دڵسۆزی و بەوەفاییان لە ئاستێكی شیاودا بێت، پێویستە دڵسۆزی و هەستی بەرپرسیارێتی هەر لە كاتی دەستگیرانی دا لەلایەن هەردوولاوە دەست پێ بكات، گەر لە ئایین یان دابونەریت یا هەر یاسایەك بڕوانین، دەبینین ئەرك و بەرپرسیاریەتی ژن و مێرد یان زۆر بە ڕوونی و بێ هیچ گومانێك خستۆتە ڕوو، گرنگترین بنەمای خۆشبەختی خێزان هەستی بەرپرسیارێتی و متمانە و ڕاستگۆییە، هەندێك كەس هەن فیداكاری بەرامبەر كەسانی دی دەنوێنن بەرپرسیاریەتی كەسانی تر لە ئەستۆ دەگرن، كەچی لە هەمبەر هاوسەرەكانیان بەو شێوەیە نین. پێویستە ژن و مێرد بزانن ئەگەر ئەو ڕێز و دڵسۆزییەی لەبەرامبەر كەسانی دیكەدا دەینوێنن بۆ یەكتریشی بنوێنن، ئەوا ژیانی خێزانییان لە شەڕ و ناخۆشی دوورەپەرێز دەبن و ڕزگاریان دەبێت لە بێزاربوون لە یەكتر.
نهێنی سەركەوتنی خیزانی بەختەوەر، وشەی ڕێزە، تۆ نابێت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا تەنیا مومارەسەی خۆشەویستی بكەیت، بەڵكو پێویستە هەستی ڕێزگرتنیش هەبێت و شانازی پێوە بكەیت. دڵنیا بن جوانی و كەشخەیی و شۆخ و شەنگی بۆ ژیانی خێزانداری بەس نین، بەڵكو دەوڵەمەندی دڵ و جوانی ڕەوشت ڕێزگرتن لە یەكتری بنچینەی خێزان پێكدەهێنێت. لە كۆتای ئەم وتارەدا داوا لە هاوسەرەكان دەكەم بەڕێز و خۆشەویستی و متمانە بونەوە لەگەڵ یەك بن بۆ دروستكردنی ژیانێك كە شایستەیانە و هەوڵی بۆ دەدەن.
بێگومان هیچ یەك لە قۆناغەكانی ژیان بەتایبەتی ژیانی (هاوسەری) بەبێ كێشەو كەم و كورتی نابێت، بەڵام گرنگ زاڵ بوونە بەسەر كێشە و ناخۆشیەكانەوە، هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیانێكی خۆشبەخت و ئاسودەدا هیوای خۆشبەختی بۆ هەموو خێزانێك دەخوازم، تەنها ئەوە ماوە بڵێم كە خراپترین خێزان لە بێ خێزانی باشترە چونكە پارێزەرێكی بێوێنەی كۆمەڵگای.

زۆرترین بینراو