بەخیلی، سترێس و خەمباری زیاد دەكات

بەخیلی، سترێس و خەمباری زیاد دەكات

دەروونناسان دەڵێن "ناڕازی‌ بوونی‌ بەردەوام، خووڕەوشتی‌ خەمباری‌ بەردەوام، هەستكردن بە ڕق‌و تووڕەیی‌ زۆر، لە تایبەتمەندییەكانی‌ ئەو كەسانەن كە (بەخیل)ی‌ بە كەسانی‌ دیكە دەبەن"، كە ئەوەش تاك دووچاری‌ نەخۆشی‌ دەروونی‌ دەكات‌و (هەمیشە هەستكردن بە ناڕازیبوونی‌ تەواو لە هەموو شتێك) وا دەكات بەخیلی‌ هەمیشەیی‌ دروست ببێت.
ڕاوێژكارێكی دەروونناسی‌ لە ئەنجوومەنی‌ دەروونناسانی‌ میسر ئاشكرای كرد، كە هەستی‌ ناڕازیبوونی‌ بەردەوامی‌ تاكی‌ بەخیل، هەمان ئەو هەستەیە كە لە هەموو بارودۆخە خۆش‌و ناخۆشەكاندا لەگەڵ تاكی‌ بەخیلدایە‌و ناگۆڕێت.
تاكی‌ بەخیل خووڕەوشتێكی‌ زۆر پەست‌و غەمگینیان هەیە‌و لە هەموو شتێك، تەنانەت ئەگەر هیچ كەموكوڕییەكیشی‌ نەبێت هێشتا هەر ناڕازین‌و چێژی‌ لێنابینن.
یەكێكی‌ دیكە لەتایبەتمەندیەكانی‌ ئەو جۆرەكەسانە ئەوەیە كە شتە نوێیەكانی‌ ئەوانی‌ دیكە سەرنجیان ڕادەكێشێت‌و هەرگیز شتە باش‌و جوانەكانی‌ خۆیان نابینن.

زۆرترین بینراو