بەدریە ئیسماعیل: مووچەی بڕاوی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیییەكان دەگەرێننەوە

بەدریە ئیسماعیل: مووچەی بڕاوی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیییەكان دەگەرێننەوە

رەمەزان هەرنی- هەولێر: لەماوەی رابردوو مووچەی ژمارەیەك كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بردڕاوە دواتر مووچەی هەندێكیان گەرایەوە، بەڵام هەندێك لەو كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتەكان تا ئێستا مووچەی مانگانەی كە بڕێكی دیاركراو بۆ نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئێستا پەرلەمان كار لەسەر ئەوە دەكات ئەوانەی مووچەیان بردڕاوە بۆیان بگەرێننەوە.
بەدریە ئیسماعیل مەحموود, بڕیاردەری لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە زاری كرمانجی گووت" لە ماوەی رابردوو مووچەی ژمارەیەك مووچە خوری كەمئەندام خاوەن پێداویستی تایبەت بردرا، كە برێكی دیاریكراویان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرت، دواتر ئێمە وەك لێژنە پڕۆژەیەكمان بەرزكردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە لە ناو پڕۆژەكەدا هەموو داواكارییەكانمان دیاركردووە لەگەڵ ئەوەشدا چاكسازی بكرێت و مووچەی ئەو مووچە خورانە بۆیان بگەرێندرێتەوە كە پێشتر وەریان گرتووە ئێستا وەری ناگرن و وەستاوە".
بەدریە ئیسماعیل گووتیشی" ئەو كەسانەی لە ماوەی رابردوو مووچەی مانگانەیان بریوە ژمارەیەكی یەكجار زۆرن و لە هەوڵی گەراندنەوەی مووچەكانیانین بەرێگای پڕۆژەیەك كە بەرزمان كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان تا كاری لەسەر بكەن، مووچەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتیش بگەرێنەوە وەك پێشتر ئەو بڕە موچەیە وەرگرن كە بۆیان دیاریكرا بوو".
بەدریە ئەوەشی خستەروو" لێژنەیەكی تەندروستی ئەو كەسانە دەبینێت كە كەمئەندامن و پشكنینیان بۆ دەكات، رێژەی كەمئەندامییان دیاری دەكەن و ئەوەی لەم لێژنەیە سەركەوتوو نەبێت مووچە وەرناگرێت و ئێمەش چاوەرێی دانیشتن و دەست بەكاربوونی كارەكانی ئەو لێژنەیە دەكەین، تا سەر لەنوێ پشكنین بۆ ئەو كەسانە بكاتەوە كە مووچەیان بریون".
بەدریە گووتی" پێویستە ئەو پڕۆژە یاسایەی ئامادەمان كردووە پەسەند بكرێت، بۆ ئەوەی مووچەی ئەو مووچە خۆرانەی پێشتر بڕدراوە حكوومەتی هەرێم دابینی بكات".
بەدریە ئیسماعیل مەحموود , بڕیاردەری لێژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان گووتی" وەك لێژنەی مافی مرۆڤ چەندین یاداشتمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت كراوە, ئەگەر پڕۆژەی چاكسازی پەسەند كرا ئەوە زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكرێن".

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو