بەدواداچوون بۆ جۆرە كێكێك کرا

بەدواداچوون بۆ جۆرە كێكێك کرا

زاری کرمانجی - ئەمڕۆ شەممە  ١٦-١- ٢٠٢١ لەژێر چاودێری ھەڵگورد شێخ نجیب، قایمقامی قەزای سۆران، تیمی لیژنەی ئابووری سۆران، دوابەدوای سکالای ھاووڵاتیان و دڵنیابوونەوە، سەردانی فرۆشگاکانی سۆرانیان کرد، دوای پشکنیی چەندین شوێن و دڵنیابوون لەو جۆرە کێکە ئێرانییە، کەمتەرخەمی لە فرۆشیار و کۆگا نەبووە".
جێی باسە کێکی کرمێدار جۆری (رول) لە وڵاتی ئێرانەوە بەشێوەی خامدار بەرھەم دەهێندرێت، پێویستە شێوازی ھەڵگرتنی لە ١٨ پلەی ژێر سفرەو بێت، کاتێکی کەمی پێویستە بۆ تێکچوون و کەڕو ھەڵھێنان، بەڵام ئەوەی تیمی لیژنەی ئابووری لێی بەدی کرد تەواوی ئەو جۆرە کێکە لە ساردخانە (براد) ھەڵگیراون.
بۆیە ھاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچووون بۆ سکاڵاکانیان دەکرێت، پێویستیشە ئاگاداری کڕینی جۆری کێکی کرێمداربن لە شوێنی سارد ھەڵیان بگرن.

زۆرترین بینراو