بەربوومی باخچەیی لە دەڤەری سۆران زیادی كردووە

بەربوومی باخچەیی لە دەڤەری سۆران زیادی كردووە


ئەگەرچی خاوەن رەزو باخەكانی دەڤەری سۆران، مەترسیان هەبوو لە لەناوچوونی بەرهەمە باخچەیەكانیان لەمساڵدا كەچی بەپێچەوانەوە بەرهەمەكانیان رووی لە زیادبوون دەكات.
وەك خاوەن رەزو باخەكان و جوتیارانی دەڤەری سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكەن "هەرچەندە بەهۆی سەرماو سۆڵەو بارینی بەفری زۆر لە كۆتایی زستان و سەرتایی بەهاری ئەمساڵ، مەترسی لەسەر لەناو چوونی بەربوومی باخچەیی دروست كردبوو، بەتایبەتیش گوندەكانی بناری چیایی حەسەنبەگ كە ناوچەكە ساردو كوێستانە".
ئەوەش دەخەنە روو "ئەوەی جوتیاران و هاووڵاتیانی دەڤەرەكەی دڵخۆش كردووە، لە بری گومانی لەناوچوونی بەروبوومەكانیان، خۆشبەختانە بەربوومی باخچەییەكان زیادیان كردووە، بەتایبەتیش (هەلوژە، قەیسی، گوێز، گێلاس، زەرداڵە، سێو) ...هتد.

زۆرترین بینراو