بەربەستەكان رێگای سەرەكی (سۆران-خەلیفان) لابردران

بەربەستەكان رێگای سەرەكی (سۆران-خەلیفان) لابردران

زاری كرمانجی-خەلیفان: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان، بە هاوكاری كەرتی 4ی پاراستنی رێگاو بانی سۆران، دەستیان كرد بە لابردنی خۆڵ پاشماوی رێگای هامڵتۆن گەلی عەلیبەگ.
مەغدید عەریف ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " هاتنە خوارەوەی خۆڵ و بەرد بۆ سەر رێگای هامڵتۆن (سۆران-خەلیفان) لە گەڵی عەلیبەگ، بەربەست بوو لەبەردەم هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەمە مەبەستە بە هاوكاری كەرتی 4ی پاراستنی رێگا و بانەكانی سۆران توانیمان بەربەستەكان لابەرین و رێگاكە فراوان بكەین".
ئاماژەشی بەوەدا " بەهۆی هەڵكەووتەی شوێنەكەو بوونی ناوچەی شاخاوی ساڵانە لە گەڵی رێگای سەرەكی گەلی عەلیبەگ، بەردو خۆڵ دەخزێنە سەر رێگاكەو بەردەوام تیمەكانی رێگاو بان لە ئامادەباشیدان بۆ لابردنیان.

زۆرترین بینراو