بەرز بوونەوەی ئاوی رووبار هاتووچۆی چەند گوندێکی دەشتی هێرت پەک دەخات

بەرز بوونەوەی ئاوی رووبار هاتووچۆی چەند گوندێکی دەشتی هێرت پەک دەخات

 

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: لە ئەنجامی بارینی بەفر و با و بارانی زۆر, رێگەی چەند گوندێکی دەشتی هێرتێ سەر بە ناحیەی سیدەکان ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ درووست بووە و قوتابیان ناتوانن بگەن بە قوتابخانە و هاتووچۆیان نەماوە .

ئه‌رشه‌د قادر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی "هۆره‌یس"ـه‌، ئه‌و گونده‌ی ڕێگه‌ی هاتوچۆیان نه‌ماوه‌، به‌ زاری کرمانجی گووت" به‌هۆی زۆربوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووبار، پردی پیاده‌ و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ گونده‌كه‌مان به‌ر لافاوی ئاو كه‌وت و تێك شكاوە".

زیاتر گووتی" خراپبوونی پردی په‌ڕینه‌وه‌، كێشه‌ی بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی گوند و قوتابییانیش دروست كردوه‌ كه‌ به‌هۆی زۆری ئاوی رووبار و نه‌بوونی پرد، ناتوانن بپه‌ڕنه‌وه‌ و بگه‌ین به‌ قوتابخانه‌ و خوێندكاره‌كانمان له‌ خوێندن دابڕاون. داواشی له‌ لایەنە پەیوەندی دارەکان کرد هه‌وڵێكی جددی بده‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی.

لای خۆیەوە, ئەندازیار خوسرەت سادق بەرپرسی کەرتی چواری رێگا و بانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" ساڵی رابردوو بە شێوەی تەندەر چەند پردێکی گوندەکان چاککرایەوە, رێگەی گوندی هۆرەیسیش لە سنووری سیدەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکان نۆژەن کراوەتەوە, بەڵام ئەمساڵیش بەداخەوە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاوی رووبار ئارمکۆیەکان لە شوێنی خۆیان رۆیشتوون و بەو هۆیە رێگەکە پەکی هاتووچۆی کەوتووە .
گووتیشی" لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سیدەکان هەوڵی چاککردنەوەی رێگەکە دەدەین تا هاووڵاتییان به‌ ئاسانی هاتووچۆی پیاده‌ و ئۆتۆمبێلی به‌سه‌ردا بكه‌ن ناهێڵین ئەو گوندە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ درووست ببێت".

پردی گوندی هۆریس درێژی سی مه‌تره‌ و پێویستی به‌ چەند ئارامکۆی گەورە به‌ بڵندی دوومه‌تر و درێژیی شه‌ش مه‌ترهەیە, جیا لەو گوندە هەریەک لە گوندەکانی خۆڕان, مینا, خۆڕان, کۆلیتان بۆ هاتوو چۆکردن سوود لەو شوێنە دەبیننن .

جیا لە پردی هۆرەیس, هاوکات پردی پیادە و هاتووچۆی گوندی دوورەملکیش لە نێوان هەردوو شارەدێی سیدەکان و مەزنێ بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاوی رووبار چەند ساڵێکە رووخاوە و تا ئێستەش چاک نەکراوەتەوە و هاووڵاتییان کێشە و گرفتی زۆریان بۆ درووست بووە .

زۆرترین بینراو