بەرشەلۆنە وەڵامێكی توندی راكیتیچ دایەوە

بەرشەلۆنە وەڵامێكی توندی راكیتیچ دایەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی (ئیڤان راكیتیچ) لە چەند لێدوانێكی جیاجیادا رەخنەی توندی لە یانەی بەرشەلۆنەو سەرۆكی یانەكەی گرت، یانە كەتەلۆنییەكە وەڵامی یاریزانە كڕواتییەكەی دایەوەو قسەكانی بە درۆ خستەوە.
راكیتیچ كە بە ئاشكرا گووتی" من لە بەرشەلۆنە پیلانم لەسەر دەگێڕن و دەیانەوێ لێرە بڕۆم و بمفرۆشن"، لە لایەن یانەكەی ئەو قسانەی بەدرۆ وەسف كرا، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی لەسەر زاری كارگێڕی یانەكە ئاماژەی كردوە كە قسەكانی راكیتیچ هیچ بنەمایەكی نییە، لەبەر ئەوەی تا ئێستاش راكیتیچ نەخراوەتە نێو گرێبەستە چاوەڕوانكراوەكانی یانەكەو لە لیستی فرۆشتنیش نییە، لە هەواڵەكەدا هاتووە كە كارگێڕی بلووگرانا زۆر بەو قسانە تووڕە بووە، لەم ماوەیە لەگەڵ راكیتیچ و بریكارەكەی كۆبوونەتەوەو هیچ رێكەوتنێك لەسەر رۆیشتنی ئەویش نییە، لە پلانەكانیش دا نییە.
جێی ئاماژەیە، لە میدیاكان وا بڵاوكراوەتەوە كە راكیتیچ بەهۆی فەرامۆش كردنی و هەوڵدان بۆ فرۆشتنی دەیەوێ جارێكی دیكە پەیوەندی بە یانەی سیڤیا بكاتەوەو بەرشە جێبهێڵێت.