بەرشە بەرگریگارێكی تری دەوێ

بەرشە بەرگریگارێكی تری دەوێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەگەڵ ئەوەی ئێستا یارییەكانی تۆپی پێ وەستاوە، مەترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا یانەكانی ناچار كردووە دەرگەی یاریگەكانیان دا بخەن، بەڵام هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە لە نێو رۆژنامەكان، لە دواین هەواڵیش گواستنەوەی بەرگریكارێكی تری چەپە بۆ بەرشەلۆنە.
ماڵپەری سكاسی سپۆرتسی بە ناوبانگی ئیتاڵی كە زۆرجار هەواڵەكانی راست دەرچوون، خاوەن پێگەیەكی باوەڕ پێكراوە لەنێو جیهانی وەرزشی، لە هەواڵێكی باس لەوە دەكات بەرشە هەوڵ بۆ بەرگریكاری چەپی ئەرجەنتینی و یانەی ئەیاكس ئەمستەردام نیكۆڵاس تاگلیافیكۆ دەدات بۆ ئەوەی لە هۆڵەنداوە بیگوازێتەوە كەتەلۆنیا وەرزی داهاتوو باڵی چەپ بەهێز بكات، ئەم وەرزە لە زۆرێك لە یارییەكان بە هۆی یاری نەكردنی ئەلبا بە شێوەیەكی لاواز دەركەوتووە.
سكای ئاماژەی بەوە كردووە، تاگلیافیكۆ بڕیاری داوە لە كۆتایی ئەم وەرزە ئەیاكس جێبێڵێت، وەرزی رابردوو چێڵسی هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانەدا بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە یانەكە مایەوە، بەرشە بۆ گواستنەوەی لاوتاڕۆ جۆنیۆر فێربۆ و ئالینای پێشكەشی ئینتەر میلان كردووە بەڵام یانە ئیتاڵیەكە رەتی كردۆتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بە بوونی مێسی و دی یۆنگ هاوڕێی بەرشەلۆنە سەركەوتوو بێت لە گواستنەوەی تاگلیافیكۆ بۆ كامپ نو.

زۆرترین بینراو