بەرشە گارسیای دەوێتەوە

بەرشە گارسیای دەوێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان : دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی مانچێستەر ستی، ئیرك گارسیای بەرگریكار لە لایەن بەرشەلۆنە گرنگی زۆری پێ دەدرێت، هەوڵ دەدەن دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر ستی بیگەڕێنێتەوە كەتەلۆنیا.
مۆندۆ دیپەرتیڤۆو سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵەكانی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاماژەیان بەوە كردووە، كارگێری بەرشەلۆنە هەوڵ دەدەن ئیرك گارسیای یاریزانی قوتابخانەی لاماسیا كە ئێستا یاری بۆ یانە مان ستی دەكات بگەڕێننەوە یانەكە بۆ ئەوەی ئەو كێشە بەرگریە بۆ یانەكە درووست بووە چارەسەری بكەن.
ئیرك گارسیا گرێبەستەكەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ مانچێستەر ستی كۆتایی دێت، بە هۆی ئەوەی كارلێس پۆیۆڵ بەڕێوەبەری كارەكانیەتی، پێشبینی دەكرێت كاری گواستنەوەی بۆ كامپ نو ئاسانتر بێت.
پێشتر ساڵی 2009 بەرشەلۆنە هەمان ئەو كارەی دەیەوێت لەگەڵ گارسیا ئەنجامی بدات، لەگەڵ جیرارد پیكێ ئەنجامی داوە، كاتێك لە قوتابخانەی لاماسیا پێگەیشت رووی لە مانچێستەر یونایتد كرد، دووبارە یاریزانەكەی گەڕاندەوە، بووە یەكێك لە باشترین بەرگریكارەكانی مێژووی یانەكەو كۆمەڵێك نازناوی بەدەستهێنا.

زۆرترین بینراو