بەرنامەیەكی مەترسیدار لە كەركووك جێبەجێ دەكرێت

بەرنامەیەكی مەترسیدار لە كەركووك جێبەجێ دەكرێت

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" بە چەندین شێوە پرۆسەی تەعریب لە كەركووك دەستی پێكردووە و تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار خێزانی عەرەب هاوردەی شارەكە كراون و كارمەندیش لە شارەكانی خوارووی عێراق دەگوازرێنەوە بۆ كەركووك".
دیاری حوسێن، زیاتر روونی كردۆتەوە" پرۆسەی تەعریب لە شاری كەركووك درێژەی هەیە و بەردەوامیش عەرەب هاوردە دەكرێن، چونكە جگە لە عەرەب، كەسوكاری داعشیش لە كەركووك نیشتەجێ كراون و زەوی لە جووتیارانی كورد وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە عەرەب و گرێبەستیان بۆ دەكرێت.
حوسێن گووتیشی "بەرنامەیەكی مەترسیداری تەعریب لە شاری كەركووك ئێستا جێبەجێ دەكرێت، بەوەی كە لە بەسڕا و دیوانیە و نەجەف و تكریت و دیالەوە كارمەندی حكوومەت پلەكانیان بە مەبەستی تەعریب بۆ سەر كەركووك دەگوازرێنەوە و لەو شارە نیشتەجێ دەكرێن".
ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە دوای 16ی ئۆكتبەرەوە پرۆسەی تەعریب بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار خێزانی عەرەب هاوردەی كەركووك كراون.

زۆرترین بینراو