بەرپرسێكی راگەیاندن دەستگیر كرا

بەرپرسێكی راگەیاندن دەستگیر كرا

زاری كرمانجی: دوێنێ لە پارێزگای كەركوك بەرپرسی راگەیاندنی داعش دەستگیر كراو، وەزارەتی ناوخۆ لەمبارەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردۆتەوە.
لە بەیاننامەكەدا‌ هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و بڕواپێكراو، هێزێكی پۆلیسی ئیتیحادی توانیان كەسێك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بەوەی بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی داعشە لە كەركووك".
زیاتر روونكراوەتەوە" ئەو دەستگیركراوە، لە سەردەمی داگیركاری داعشدا لە دیوانی خزمەتگوزاری داعش كاریكردووە و بەشداری ژمارەیەك كردەی تیرۆریستی لە دژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییان كردووە".
لە بارەی شوێن و چۆنییەتی دەستگیر كردنی ئەو كەسەش روونكراوەتەوە" ئەو كەسە لە ماڵێكی سەنتەری پارێزگای كەركووك دەستگیر كراوە و دادگا بە گوێرەی حوكمەكانی ماددەی چواری تیرۆر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركردووە و تیمە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی و توانیویانە دەستگیری بكەن".

زۆرترین بینراو