بەرپرسێكی پارتی : دوای سێ‌ ساڵی ئازاد كردنیدا هیچ كارێك بۆ مووسڵ نەكراوە

بەرپرسێكی پارتی : دوای سێ‌ ساڵی ئازاد كردنیدا هیچ كارێك بۆ مووسڵ نەكراوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای سێ‌ ساڵ ئازاد كردنی مووسڵ لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێشتا سیمای ژیان بۆ شارەكە نەگەڕاوەتەوە زۆربەی زۆری ئاوەراكانیش لە جیاتی ژیانكردن لە شار ژیانی خێمەو كەمپەكانیان هەڵبژاردووە بەهۆی نەبوونی ژیان و ئارامی لە ناوچەكەدا لەبەر بوونی زۆری ژمارەی چەكدارەكان.
عسمەت رەجەب ، بەرپرسی پێشوی لقی 14 پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوای ئەوەی ساڵی 2014 مووسڵ كەوتە ژێر كنتڕوڵی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كە بووە هۆی نەهێشتی ژیان لەو شارەدا دوای سێ‌ ساڵ بەسەر ئازاد كردنی شارەكە تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا هیچ سیمایەكی ژیان بە شارەكەوە بوونی نیە، ئەو كاتەی مووسڵ ئازاد كرا بە هەماهەنگی و یارمەتی و پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوو، بەڵام بەداخەوە لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو هیچ كارێك بۆ مووسڵ نەكراوە لەبواری ئەمنی و نیشتەجێبوون و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە بەتەواوی مووسڵ دوای ئازاد كردنی پشت گوێ‌ خراوە، هۆكاری نەبوونی خزمەتگوزارییە كە خێزانە ئاوارەكان تا ئێستا لە كەمپەكان دەژین و نەگەڕاونەتەوە بۆ ناو سەنتەری مووسل"َ.
گووتیشی" چاوەڕێ دەكرێت حكوومەتی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، لەبەر ئەوەی مووسڵ بۆ كوردستان زۆر گرنگە و تایبەتمەندی خۆی هەیە بەهۆی ئەوی ناوچە كوردستانییەكان لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای مووسڵن، پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاتر هەیە بەهۆی ئەوەی لەشەڕی تیرۆرستانی داعش زیانی زۆر بەر ناوچەكە كەوتووە پێویستی بە ئاوەدانكردنەوەی زیاتر هەیە" .
ئاماژەی بەوەشكرد" مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق كابینەیەكی زۆر بێ‌ ئیمكانیاتی وەرگرت لە بواری ئابووری و ئەمنی و دام و دەزگا گشتییەكانەوە ئەم بارودۆخەی ئێستا لە بەردەم سەرۆك وەزیرانی نوێێ‌ عێراق هەیە زۆر قوورسە بەهۆی ئەوەی هیچ ئەزموونی نییە لە رابردوو كە بتوانێت ئیدارەدانێكی دروست و پێویست بكات، رەوشی عێراق زۆر ئاڵوزە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانەوەی داعش بە شێوەیەكی نوێ، بۆیە كازمی لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی قۆرسدایە".

زۆرترین بینراو