بەرگریی شارستانی رێنمایی رێگرتن لە ئاگر كه‌وتنی ماڵان بڵاو دەکاتەوە

بەرگریی شارستانی رێنمایی رێگرتن لە ئاگر كه‌وتنی ماڵان بڵاو دەکاتەوە

ره‌مه‌زان هه‌رنی

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ئاكرێ چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لەو رووداوانەی بەهۆی سووتان و تەقینی بوتڵی غازی ماڵانەوە روو دەدەن، بڵاو دەکاتەوە.

مقەدەم فیراس یاسین ئاکرەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ به‌ زاری كرمانجی گوت:" پێویسته‌ هه‌موو ماڵیك و شوێنه‌ گشتییه‌كان رێنمایه‌كانی به‌رگری شارستانی جێبه‌جێ بكەن بۆ ئه‌وی دووربن له‌ رووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ و زیانه‌كانی گیانی و ماددی .

رێنماییەکان:

پێویستە لە نزیک هەموو تەباخێک، ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە بۆ حاڵەتی پێویست، هەبێت.

نابێ بوتڵی غاز بخرێتە ناو ئاوی گەرم.

نابێ سۆندەکە بەپشت فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە.

دەبێ کاتێ هەست بە بۆنی غاز کرا، دەرگا و پەنجەرەکان بکرێنەوە و نابێ هیچ شتێکی کارەبایی هەڵبکرێت.

دەبێ سۆندەی گواستنەوەی غاز لە بوتڵەکەوە بۆ تەباخ سۆندەی تایبەت بە گواستنەوەی غاز بێت.

دەبێ ئەو کاتەی ئاگری تەباخەکە دەکوژێندرێتەوە، لەسەر بوتڵی غازەکەش بکوژێندرێتەوە.

دەبێ بوتڵی غاز لە شوێنێکی تایبەتی کراوە و لە دەرەوەی شوێنی تەباخەکە بێت.

زۆرترین بینراو