بەرگری جەستەی منداڵەكەت بەهێز بكە

بەرگری جەستەی منداڵەكەت بەهێز بكە

منداڵان بەهۆی لاوازی بەرگری جەستەیانەوە ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشی زۆرە ، لەم بابەتەدا ئەوە روون دەكەینەوە كە دەكرێت بەرگری جەستەی منداڵ بەهێزبكرێت بۆ ئەوەی لە تووشبوون بەنەخۆشیە درمەكان بەدوور بێت :

1-رۆژانە میوەی هەمەجۆر بدە بەمنداڵەكەت ، ئەمە یەكەم هەنگاوە بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری جەستەی منداڵ و دووربونی لە تووشبوون بە نەخۆشی .

2-ئەو خۆراكەنە پێبدە كە سەرچاوەی ڤیتایمن (سی)ن و ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە وەك پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی.

3-كاتێك منداڵەكەت توانای وەرزشكردنی دەبێت ئەوە هەوڵبدە رۆژانە لەگەڵ خۆتدا وەرزشی پێبكە، چونكە ئەمە هۆكار دەبێت بۆ چالاك بوونی سووڕی خوێنی منداڵ و ئارەزووی خواردنی منداڵ زیاد دەكات و خاوەنی تەندروستیەكی باش دەبێت.

4-ئەو خۆراكانەی پێبدە كە كانزای (زینك) لە پێكهاتەیدا هەیە وەك ،هێلكە و شیر و گۆشتی سوور ،چونكە ئەم كانزایە تواناكانی مێشكی منداڵ زیاد دەكات و لەهەمان كاتدا بەرگری دژی نەخۆشیەكان زیاد دەكات.

5-رێگە مەدە منداڵەكەت رۆژانە بڕێكی زۆر ئەو خۆراكانە بخوات كە شەكر لەپێكهاتەیدا هەیە ،چونكە خواردنی 30 گرام لە شەكر لە لایەن منداڵەوە هۆكار دەبێت بۆ لەكاركەوتنی كۆئەندامی بەرگری جەستەی بۆ ماوەی 6 كاتژمێر، بەمەش جەستە ئەگەری تووشبوونی بە بەكتریا و ڤایرۆسەكان زیاد دەكات.

زۆرترین بینراو