بەرگری شارستانی رێنمایی خۆپاراستن لە هەورە برووسكە بڵاودەكاتەوە

بەرگری شارستانی رێنمایی خۆپاراستن لە هەورە برووسكە بڵاودەكاتەوە

رەمەزان هەرنی
بەرگری شارستانی ئاكرێ‌ لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی سەرماو بارانبارین چەند رێنمایەك دەر دەكات بۆ خۆ پاراستن لە هەورە برووسكە.
موقەدەم فیراس یاسین ئاكرەیی ، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاكرێ‌ بە زاری كرمانجی گوت:" پێویستە لەكاتی باران و هەورو برووسكە هاووڵاتیان خۆیان لە ئامێرە كارەباییەكان بە دوور بگرن و كاری زۆر پَیان نەكەن بەهۆی هەورە برووسكەوە و تا وەستانی هەورە برووسكە دەسكاری نەكەن.
گووتیشی:" پێویستە لەكاتی هەورە برووسكە هەموو ماڵ و شوێنێكی گشتی هەوڵبدەن ئامێرە كارەباییەكان بیكوژێنەوە بەهۆی گرگرتن و تەقینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتی هەورە برووسكە پێویستە بەفرگرو تەلەڤزیۆنو ئامێرەكانی تری كارەبی و لەكاتی هەورە برووسكە بیكوژێنەوە و لە تەنیشت ستونەكارباییەكان كارنەكەن و نەوەستن بە هۆی لێدانی هەورە برووسكەوە و لە شوێنی شاخاوی و داری بەرزی لێبێت نەوەستن لەگەڵ دووركەوتنەوە لە شوێنی شێدارو ئاو كە زۆری لێبێت.
ئاشكراشی كرد:" پێویستە لە بۆرج و ئاریەلە ئەلیكترۆنیەكان دووربكەونەوە تا وەستانی هەورە برووسكە، ئامێرە كارەباییەكان پێنەكەنەوە تا دڵنیا نەبن لە وشكبوونەوەیان دوای بارانبارین.

زۆرترین بینراو