بەرگری شارستانی سۆران داوایەک لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ دەکات

بەرگری شارستانی سۆران داوایەک لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ دەکات

موڕشید برادۆستی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بەدەست کەمی ئۆتۆمبێل و پێداویستی رۆژانەیان گرفتیان بۆ درووست بووە و لە رێگەی زاری کرمانجی داوا لە حکومەت دەکەن بۆیان چارەسەر بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئیش و کارە کارگێڕی و مەیدانیەکانی هەر سێ قەزای مێرگەسۆر و رواندز و چۆمانیش رای دەکات و کەمی ئیمکانیەت و سنووری بەرفراوان وای کردووە کێشەی زۆریان بۆ درووست ببێت .

رائید کاروان میراودەلی بەرێوەبەری بەشی هونەری لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" لە رێگەی زاری کرمانجی داواکاریمان لە سەروکی حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆمان هەیە هەرچی زووە چاوێک بەناوماڵی بەرگری شارستانیمان دا بخشێنەوە حاڵمان زۆر خراپەو لە ئێستادا لەوپەری خراپیداین و قورسترین ئەرکمان لەسەر شانە". کاروان میراودەلی ئاماژەشی بەوەدا" بەهۆی نەبوونی ئوتۆمبێلەکانی پێویستی خزمەتگوزاری و ئۆتۆمبێللەکانی رزگارکردن و نەبوونی پێداویستی پێویست جل و بەرگی ڕووداویەکان٫ زۆر لەمێژە دەناڵێنین بەدەستی ئەم کەم و کوریانەوە هیچ کەسێک خەمخۆرمان نەبووەو بەهیچ جۆرێک لەخەمی باشکردنی ئەم دەزگایەدا نەبوون".

گووتیشی" هەربۆیە داوا دەکەین بە هانامانەوە بێن وهاواری ئێمە بە هەند وەرگرن کە خۆتان دەزانن دەزگای بەرگری شارستانی دەزگایەکی گرنگی حکومەتەولە هەم و ئانو ساتێکدا پێویستیتان پێمان دەبێت کە پەیوەستین بە ژیان سەلامەتی خەڵکی و ماڵ و سامانیان ئەگەرنا وا بروات دەبێت داوا لە خێرومەندانی هەرێمی کوردستان بکەین تاکو کومەکمان بکەن".

زۆرترین بینراو