بەرگری شارستانی سۆران رێنمایی گەشتیاران و هاووڵاتیان دەكات

بەرگری شارستانی سۆران رێنمایی گەشتیاران و هاووڵاتیان دەكات

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، چەند رێنمایەك بۆ گەشتیاران و هاووڵاتییان بڵاودەكاتەوە، بۆ ئەوەی دوربن لە رووداوی خنكان و گیانیان پارێزراوبێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە ئەوە خراوەتە روو "بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە، رۆژانە خەڵكێكی زۆر لەشارو شارۆچكەكانی ناو خۆی و عێراق، روودەكەنە سەیرانگەو روبارەكانی دەڤەری سۆران، بۆ مەلەكردن و خۆ فێنك كردنەوەیان، كەچی بەداخەوە بەهۆی ناشارەزای بەشێك لەم هاووڵاتی و گەشتیارانە، بەتایبەت ئەمساڵ ژمارەیەك كەس لە رووبارەكانی سنورەكەمان دوچاری خنكان بوونەتەوە".
ئاماژەش بەوەكراوە "داواكارین لە هاووڵاتییان لەكاتی مەلەكردن دا زۆر وریابن لە شوێنی مەترسیدار ئەگەر مەلەوانێكی باشیش بێت، با هەمووكات پێداویستی مەلەوانی لەگەڵت بێت، چونكە ژیانیان پارێزراو دەبێت، هیچ كات منداڵ لە گەڵ خۆتان مەبەن بۆ مەلەوانی، چونكە ژیانیان لە مەترسی دادەبێت، هەروەها یاری كردن و گاڵتە كردن، لەكاتی مەلەكردن گەورەترین هەڵەیە، چونكە دەبێتە هوی ماندوو بون و تەنگە نەفەسی و بێ تاقەتی و مەترسی خنكانی لێدەكەوێتەوە.

زۆرترین بینراو