بەریتانیا بە توندی سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەكات

بەریتانیا بە توندی سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەكات

زاری كرمانجی - باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر لقی 5ی پارتی لە بەغدا دەكات و رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ھەوڵەكان دەكەین بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە.

لە پەیامێكدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا یٔیدانە و سەرکۆنە دەکات، داواش دەکات یەکلاکردنەوەی جیاوازییە سیاسییەکان لە رێگەی دایالۆگ بێت نەک توندوتیژی، کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق راشیگەیاند "ھاوکات پێشوازی لەو ھەنگاوانە دەکەین کە لە بارەی ئەو ھێرشە گیراونەتەبەر".

زۆرترین بینراو