بەرێوەبەرایەتی خانەنشین لە ئاكرێ كرایەوە

بەرێوەبەرایەتی خانەنشین لە ئاكرێ كرایەوە

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : لە قەزای ئاكرێ بۆ یەكەمین جار بەرێوەبەرایەتی خانەنشین كرایەوە كە هەردوو قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش سودمەند دەبن لەم خانەنشینە كە لەسنوری ئەم دوو قەزایە ژمارەیەكی زۆر خانەنشین هەن.

مازن محەمەد سەعید, قایمقامی قەزای ئاكرێ بە زاری كرمانجی گوت:" بۆ یەكەم جارە بەرێوەبەرایەتی خانەنشین لە ئاكرێ دەكرێتەوە بۆ زیاتر یارمەتیدانی خانەنشینان لە دەڤەرەكەمان ستافی بەرێوەبەرایەتیەكەش ئامادە كراوە و لەم بەدوا كارەكانی خانەنشینان رایی دەكەن.

قایمقامی قەزای ئاكرێ ئەوەشی گوت:" لە سنوری هەردوو قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین هەیە سوود لەم بەرێوەبەرایەتیە دەبینن، پێشتر ئەم خانەنشینانە بۆ رایی كردنی كارەكانیان سەردانی پارێزگای دهۆك یان دەكرد بەڵام لەمەودوا لە ئاكرێ كارەكانیان جێ بەجێدەكەن.

مازن محەمەد سەعید, زیاتر گوتی:"  كردنەوەی بەرێوەبەرایەتی خانەنشین لە ئاكرێ دەبێتە رێخۆشكەر بۆ خانەنشینان لە بڕی ئەوەی سەردانی شارێكی تر بكەن بۆ رایكردنی كارەكانیان لەناو سەنتەری شار كارەكانیان دەكەن و ئەم بەرێوەبەرایەتیە دەبێتە هۆكار بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شارەكانی تر و بەرێوەبەرایەتیە خانەنشینەكان لە سنوری ئاكرێ و بەردەرەش خانەنشین  سود لەم بەرێوەبەرایەتیە دەبینن.

زۆرترین بینراو