بەشێكی تازە و نازدارم لە ژیانم دەستپێكرد

بەشێكی تازە و نازدارم لە ژیانم دەستپێكرد

ئا: هۆژین شەوكەت دری
لەنجە عەلی، خانمە هونەرمەندی كورد لە نوێترین وێنەیدا كە بڵاوی كردۆتەوە ئاشكرایكردووە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە.
لەنجە، بۆ دووەمینجار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنایەوە، لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاو كردەوە لە رۆژی هاوسەرگیرییان، دەڵێت "بەشێكی تازە و نازدارم لە ژیانم دەستپێكرد".
هونەرمەند ناوی تەواوی لەنجە جەبارە، ناسراوە بە لەنجە عەلی، نازناوی باپیری هەڵگرتووە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش كاری هونەری پارێزەر بووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، دوای ماوەیەك بێدەنگی چەند وێنەیەكی لە دورگەیەك بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و قۆناغێكی نوێ و جوانی لە ژیانیدا دەستپێكردەوە.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو