بەشێک لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتە ناشناڵ پارک

بەشێک لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتە ناشناڵ پارک

لە مێرگەسۆر زیاتر لە 80 جۆر باڵندە، 800 جۆر رووەکی گیایی و چەندین جۆر ئاژەڵ لەوانە پڵنگ، بزنە کێوی و ورچی قاوەیی دەژین.
رووبەری ناوچەی پارێزراوی بارزان 200 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ماوەی سەدەیەکە بووەتە پەناگەیەک بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، چونکە راوکردن لەو شوێنە قەدەخەیە و لێپرسینەوەی تووندی یاسایی لێدەکرێت.
غه‌فور ماله‌ سوار، قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر رایگەیاند:" له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ كارگێریه‌كانی ناوچه‌كه ‌و چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕ له‌و بواره‌ بۆردێكیان دروستكردووه‌ كه‌ به‌دوای كاره‌ یاساییه‌كان بكه‌وین و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی پارێزراوی ژینگه‌ییه‌وه‌ بكه‌ینه‌ ناشناڵ پارك.
به‌رزی ناوچەکە دوو هه‌زار و 376 كیلۆمه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریا بەرزە‌. خاوه‌نی زێی گه‌وره‌یه‌ و شانه‌ده‌ر پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی لایه‌نی مێژوویی پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت.

زۆرترین بینراو