بەشە بودجەی کوردستان لەنێوان راستی و موزایەدەدا

جیھاد خدر دێوانە

لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، پڕۆژە و کارەکانی حکومەت هەمیشە وەکو یٔەرکی حکومەت تەماشا دەکرێن، هیچ کاتێک وەکو دەسکەوت تەماشایان ناکەن. دوایی پەسەندکردنی بوودجەی عێراق، لایەنە سیاسییە عێراقییەکان وەکو دەسکەوتێک بۆ خۆیان هەژماری دەکەن، لە کاتێکدا سێ مانگ لە ساڵی نوێووە تێپەڕیووە، کە خۆی لە هەموو وڵاتانی جیهان سێ مانگ یان زیاتر پێش ساڵی نوێ پڕۆژەبوودجەی وڵات یٔامادە دەکرێت.
یٔەوەی تایبەت بێت بە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق وەکو دەوڵەتێکی فیدڕاڵی یٔەرکی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە، کە چەندین ساڵە جێبەجێی ناکات و بەشەبوودجەی کوردستانی بڕیوە، یٔەمەش دوایی چەندین جار چوونە بەغدای شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنەوەی هیچ بیانوویەکی لایەنەسیاسییەکانی عێراق، کە لەبەردەم ڕێککەوتنەکان درووستیان دەکرد، تەنانەت دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە چەند رۆژێکیان دواخست، یٔەمەش دوایی یٔەوەی یٔەو لایەنانە لەو ڕێککەوتنە پەشیمان بوونەوە، کە لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێمیان کردبوو، دەستکاریی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەشیان کردبوو. یٔەمەش دەرخەری یٔەو ڕاستییەیە، کە لەوانەیە لە داهاتووش پابەندی ڕێککەوتنەکە یان کۆسپ و تەگەرە بخەنە بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
یٔەوەی تایبەت بێت بە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەندێک کەس و لایەنی کوردستان دەیانەوێت چەسپاندنی بەشەبوودجەی کوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق  وەکو دەسکەوتی خۆیان هەژماری بکەن، دیارە وەفدەکە لە یٔەندامانی سەرجەم لایەنەپێکهێنەرەکانی حکومەتی هەرێم پێکهاتبوو، یٔەگەر پشتگیری و ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم نەبووایە، بەدڵنیایەوە ڕێککەوتنەکە یٔەنجام نەدەدرا، هەروەکو سەرۆکی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە :(بە پشتیوانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کە ھەمیشە لەگەڵمان بووە لە پەیوەندی بووە تاکۆتایی پەسەند کردنی بودجە).
جا بۆیە چەسپاندنی بەشەبوودجەی هەرێمی کوردستان، وەکو ڕێکەوتنێک لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا کراوە، نەک لەنێوان لایەنێک یان لەسەر یٔاستی تاکەکەسی کرابێت، بۆیە بە حزبیکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکو هەندێک کەسایەتی و لایەنی سیاسی پیشانی دەدەن، دەرخەری یٔەو ڕاستییەیە، کە یٔەو کەس و لایەنانە سەرەڕای بەشدارییان لە حکومەت هەمیشە لە کاتی بەدەستهێنانی دەسکەوتێک خۆیان دەکەن بە خاوەنی، لە کاتێکدا خۆیان بەرپرسیارن لە چەندین شکست و نەهامەتی، کە بەسەر خەڵکی کوردستانیان هێناوە.
لە کۆتایی یٔەوەی گرنگ بوو، سەرکەوتنی یٔەو یٔیرادە بەهێزەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، کە نەیهێشت مەرامی لایەنەعێراقییەکان و هەندێک کەس و لایەنی کوردی هەوڵی بچووکردنەوەی حکومەتی هەرێمیان دەدا.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو