بەغداد مامەڵەی پاسپۆرتی راگرتووە

بەغداد مامەڵەی پاسپۆرتی راگرتووە

بەهرۆز محەمەد- زاری كرمانجی: بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی ماوەی بیست رۆژ دەبێت كاری پێدان و نوێ كردنەوەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەراتی پاسپۆرتی سۆران راگیراوە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو گووتی" لە لای ئێمە بە رەچاو كردنی دۆخی تەندروستی و رێنماییەكانی خۆپارێزی دەوام هەبووە و مامەڵەی هاووڵاتییان وەرگیراوە، بەڵام لە بەغداوە نووسراومان بۆ هاتووە، كە هیچ مامەڵەیەك بەرێ نەكەین، لەبەر ئەوەی ئەوان دەوام ناكەن".
سەرچاوەكە زیاتر گووتی " هێڵی پەیوەندی كردنمان بە بەغداوە بۆ رایی كردنی كارەكان لە رێگەی ئەنتەرنێتەوەیە، 20 رۆژ زیاترە هێڵەكە كوژێندراوەتەوە و پەیوەندیمان نەماوە".

زۆرترین بینراو