بەفر بارینی بەردەوام بەربەست بۆ تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر دروست دەكات

بەفر بارینی بەردەوام بەربەست بۆ تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر دروست دەكات


زاری كرمانجی-سۆران: بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و ڕێگاو بانەكانی سۆران، ئاشكرای دەكات " ئەگەرچی تیمەكانیان بەردەوامە بۆ كردنەوەی ڕێگان و ڕماڵینی بەفر،كەچی دوای كردنەوەی ڕێگاكان بەهۆی بەفر بارینی بەردەوام جارێكی دیكە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست دەبێتەوە.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و چاككردنەوەی رێگاو بانەكانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " بۆیەكەمینجارە بەم شێوەیە بەفر بارین سەنتەری قەزاو ناحیەكانی دەڤەری سۆران بگرێتەوە، ئەمەش بووتە هۆی ئەوەی كە لە زۆربەی ڕێگاكان گرفتی هاتوچۆ دروست بێت، تەنانە لەناو سەنتەری شاری سۆران ئۆتۆمبێلی بچوك ناتوانیت بەناو شەقام و كۆڵانكان بسۆڕێتەوە".
ئاماژەشی بەوەدا " ئەگەرچی تیمەكانمان بەردەوامن لە راماڵینی بەفرو كردنەوەی رێگاكان بەڕووی هاتووچۆ، بەڵام بەهۆی زۆری و خێرایی بەفر بارینەكە دوای كردنەوەی ڕێگاكان جارێكی دیكە پڕدەبنەوە لە بەفرو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆ دروست دەكەن.

زۆرترین بینراو