بەفر رێگای سۆران - سیدەکان دادەخات

بەفر رێگای سۆران - سیدەکان دادەخات

موڕشید برادۆستی - سیدەکان : لە ئەنجامی بارینی بەفرێکی زۆر, ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم تا ئێستا ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان درووست بووە و تیمەکانی پاککردنەوەی بەفر خەریکی خاوێن کردنەوەی رێگاکەن .

ئەندازیار خوسرەت سادق دری بەرپرسی کەرتی چواری رێگا و بانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" ساڵانە بەر لەهاتنی وەرزی زستان و بەفر بارین, پلانی خۆمان بۆ رێگا سەرەکیەکان ئامادە دەکەین, بۆ رێگای سەرەکی سۆران - سیدەکان تیمێکی تایبەتمان بۆ پاککردنەوەی رێگاکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە".

زیاتر گووتی" ماوەی دوو کاتژمێرە تیمی بەفر رامالین بەردەوام لە رێگای سیدەکان کار دەکەن و خەریکی خاوێن کردنەوەی رێگاکەن لە بەفر .

گووتیشی" بەفر بارین بەردەوامە لەو بارودۆخەدا هاتووچۆ کردن بە ئۆتۆمبێلی بچووک ئەستەمە, داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆ ببن و بۆ کاری پێویست نەبێت هاتووچۆ بە رێگای سۆران - سیدەکان نەکەن .

بەپێی زانیاریەکانی دەست زاری کرماجی کەوتوون, زیاتر لە 10 سم بەفر لە رێگای سیدەکان و ناوچەی سەری بەرد باریووە .

زۆرترین بینراو