بەكارهێنانی عەدەسەی چاو و زیانەكانی

بەكارهێنانی عەدەسەی چاو و زیانەكانی

توێژەران و پزیشكانی چاو، رێنمایی ئەو كەسانە دەكەن كە عەدەسەی‌ چاو بەكار دەهێنن بۆ جوانی كە بەبێ‌ ئاگابوون لەزیانە لاوەكیەكانی ‌لەئێستادا‌ بۆتە دیاردەیەكی بەربڵاو. توێژەران ئاشكرای دەكەن بەكارهێنانی عەدەسەی چاو، دەبێتە هۆی‌ تێكچوون و تووشبونی‌ چاو بە چەندەها میكرۆبی‌ زیانبەخش، هەروەها ئاشكرایان كردوە ئەو عەدەسانە سنوری‌ سروشتی‌ تێپەڕاندوە بەوەی،‌ چەندەها جۆری‌ بە چەندین رەنگی جیاوازی لێ‌ دروست دەكرێت.
هاوكات پزیشكانی چاو هۆشیاریان دایە ئەو كەسانەی‌ عەدەسە بۆ كزی‌ چاو بەكار دەهێنن، سەردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكەن پێش ئەوەی‌ بەكاری‌ بهێنن، لەكاتێكدا ئەو عەدەسانەی‌ بۆجوانی‌ و سەرنج راكیشی‌ دروستكراوە زیانێكی‌ زۆر لە ئافرەتان و گەنجان دەدات. لەهەمانكاتدا پسپۆڕانی‌ چاو لەشاری‌ ئۆهایۆی‌ ئەمەریكا رایانگەیاند: ئەم عەدەسانە هۆكاری‌ سەرەكین بۆ برینداركردنی‌ گلێنەی‌ چاو و لەكۆتایشدا كوێربون، هاوكات بەڵگەشیان هێناوەتەوە كە گەنجێكی‌ تەمەن 24 ساڵ بەهۆی‌ پیسبونی‌ عەدەسەی‌ چاوەكەیەوە چاوێكی‌ لەدەستداوە، بەبێ‌ ئەوەی‌ پێشتر هیچ كێشەیەكی‌ لە بینیندا هەبوبێت.لەلایەكی دیكەوە‌ پزیشكەكان‌ رایانگەیاند: بەریتانیا لە هەر 30 هەزار كەس، كەسێكیان عەدەسە لەچاو دەكات و ئەم رێژەیەش لە وڵاتی ئەمەریكا 15 هێندە زیادی‌ كردوە.
لە دیارترین ئەو زیانانەی روبەروی ئەو كەسانە دەبێتەوە كە عەدەسەی چاو بەكاردێنن، پزیشكەكان‌ ئەم خاڵانەیان خستۆتە روو:
- هەوكردنی‌ چاو.
- تووشبونی‌ چاو بە میكرۆب.
- برینداركردنی‌ گلێنەی‌ چاو.
- نزمبوونەوەی‌ ئاستی‌ بینینی‌ چاو كە لەوانەیە لەكۆتاییدا بگاتە‌ ئاستی‌ كوێربوونی‌ كەسەكە.

زۆرترین بینراو