بەهۆی بەشداری کردنی لە فیلمێک هێرش کرایە سەری

بەهۆی بەشداری کردنی لە فیلمێک هێرش کرایە سەری

هێرش دەكرێتە سەر پاریس جاكسنی كچی مایكڵ جاكسن بەهۆی فیلمێكەوە كە كارەكتەری مەسیحی تێدا دەردەكەوێت و ئەو رۆڵی مەسیح لە فیلمەكە دەگێڕێ. پاریس جاكسن لە دایكبووی 1998، دووەم منداڵی مایكڵ جاكسنی گۆرانیبێژی بەناوبانگی پۆپه، بەهۆی بەشداری کردنی لەم فیلمەد هێرش دەکرێتە سەری.
ئەو فیلمە لە دەرهێنانی سیمۆن هالیگین و بەرهەمی دۆنۆڤان لیچە، هەردوو كۆمپانیای ورنەر برۆز و لایۆنگیپ سپۆنسەری فیلمەكە دەكەن.
هەرچەندە وادەی نمایشی یەكەمی فیلمەكە دیاری نەكراوە، بەڵام لە ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی تر هەڵمەتێك لە دژی فیلمەكە دەستی پێ كردووە و داوا دەكرێت رێگری لە بڵاوكردنەوەی بكرێت، چونكە سووكایەتی کردن بە مەسیح.
لە فیلمەكە پاریس جاكسن رۆڵی كچێك دەبینی كە شەیدای مەسیحە و لە قۆناغێكی ژیانی بەناچاریی كارەكتەری مەسیح دەنوێنێ، بوونی ژن لە رۆڵی مەسیح ناڕەزاییەكانی دروست كردووە و بوەتە هۆی نارەزایەتییەکی زۆرلە ناو خەڵکدا.

 

 

 

زۆرترین بینراو