بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە ئاگر لە چەند گوندێکی دەڤەری مزووری بەربووە

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە ئاگر لە چەند گوندێکی دەڤەری مزووری بەربووە

بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ

بەبیانۆی هەبوونی چەکداری پەکەکە سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی سپینداری کردووە و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە دەڤەرەکە بەربووە.
بەپێی چەند زانیاریەک کەوا لە سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگە بە دەست زاری کرمانجی کەوتووە، تێیدا هاتووە: بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا چەند تۆپێکی لە گوندی سپیندار گرتووە و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە پۆش و پاوانی گوندەکە بەربووە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: ئەو گوندە چۆڵە و هیچ ماڵێکی نییە، بۆیە زەرەری گیانی لێنەکەوتووتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسی بەردەوامی تۆپبارانکردن ناتوانین ئاگرەکە كۆنتڕۆل بکەین.

زۆرترین بینراو