بەهۆی تەزووی کارەبا منداڵێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەزووی کارەبا منداڵێک گیانی لەدەستدا

محەمەد ئامۆکەیی- بالیسان:
لەکاتی چوونیان بۆ ماڵی خزمیان منداڵێکی 3 ساڵان بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا.
فەرهاد شێخ وەسانی، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شێخ سلێمان، لە بالیسان، بۆ زاری کرمانجی گووتی" منداڵێکی تەمەن 3 ساڵان، بەمردووی گەیندرایە نەخۆشخانەکەمان دیاربوو هۆکاری گیان لەدەستدانی بۆ بەرکەوتنی تەزوی کارەبا گەڕایەوە لە بەشی فریاکەوتن توێکاری بۆ لاشەی ئەنجام درا.
فەرهاد شێخ وەسانی، باسی لەوەشکرد" منداڵەکە دانیشتوی گوندی بێراوەن لە سنووری ناحیەی بالیسان، شەوی رابردوو بەسەردان دەچنە گوندێکی تر لەوێ بەر کارەبا دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

زۆرترین بینراو