بەهۆی داڕمانی هۆڵێك 26 سەر بزنی ئاژەڵدارێكی چۆمان مرداربوونەوە

بەهۆی داڕمانی هۆڵێك 26 سەر بزنی ئاژەڵدارێكی چۆمان مرداربوونەوە

زاری كرمانجی-چۆمان: لە قەزای چۆمان هۆلێكی ئاژەڵانی هاووڵاتیەك بەهۆی باران بارینی زۆر داڕما و بەهۆیە دەیان سەر بزنی لەناوچوون.
بەپێی هەواڵێكی بنكەی بەرگری شارستانی چۆمان، دوای كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 28-12-2019 بەهۆی باران بارینی زۆرەوە هۆڵێكی ئاژەڵانی ئاژەڵدارێكی دانیشتووی گەڕەكی راپەرین سەربە قەزای چۆمان داڕماوەو بەهۆیەوە 26 سەر بزنی مرداربوونەتەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو