بەهۆی كۆرۆنا كریستیانۆ گەڕایەوە پۆرتوگال

بەهۆی كۆرۆنا كریستیانۆ گەڕایەوە پۆرتوگال

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیتاڵیا بەجێدەهێڵێت و لە پۆرتوگاڵ دەمێنێتەوە.
میدیاكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ترسی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئیتاڵیای بەجێهێشتووەو لە پۆرتوگاڵە، لەوەتەی رۆژی دووی ئەم مانگەوە بەهۆی نەخۆشی دایكی گەڕایەوە پۆرتوگاڵ، دوای یاری یەكشەممەش كە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئینتەر میلانیان بردەوە، دۆن گەڕاوەتەوە پۆرتوگاڵ و لەگەڵ خێزانەكەی لە مادێرا لە دوورگەیەك ماونەتەوە.
تا ئێستا لە ئیتاڵیا نزیكەی 15 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووینەو زیاتر لە 600 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو