بەهۆی ماددەی هۆشبەرو دراوی ساختە دەیان كەس دەستگیركراون

بەهۆی ماددەی هۆشبەرو دراوی ساختە دەیان كەس دەستگیركراون

زاری كرمانجی-سۆران: بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، ئاماری دەستگیر كراوەكانی تۆمەتبارانی ئاڵودەبوون و بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرو حەبی قەدەغەكراو دراوی ساختە بڵاوكردەوە.
بەپێی هەواڵێكی بنكەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكانی سۆران، ئەوە ئاشكرا كراوە كە تەنها لە مانگی 5ی 2019 تاكو 20-8-2019 وە 32 كەس بە تۆمەتی ئاڵوودە بوون و بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەر و حەبی قەدەغەكراو و دراوی ساختە دەستگیركراون و رووبەڕوی یاسا كراونەتەوە".
ئەوەش خراوتە روو " گشت تۆمەتباران ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان كراون، بە مەبەستی ئامادەكردنیان لە دادگای تایبەتمەند.

زۆرترین بینراو