بەهۆی هێرشەكانی توركیا 3 هەزار كەس شەهید بوون

بەهۆی هێرشەكانی توركیا 3 هەزار كەس شەهید بوون

رەمەزان هەرنی – رۆژئاوا : هاوسەرۆكی پارتی تێكۆشینی دیموكراتی لە رۆژئاوای كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت" رۆژئاوای كوردستان بە بارودۆخێكی زۆر خراپدا تێدەپەڕێت، رۆژانە رۆژئاوا لەلایەن توركیاوە بۆردومان دەكرێت و بەهۆی هێرشەكانییەوە زیاتر لە 3 هەزار شەهیدمان داوە، لە بەرامبەریشدا لەسەر دۆخی رۆژئاوا هەموو جیهان پشتیان تێكرد و لە ئاست كوشتن و داگیركاری توركیا بێ دەنگیان هەڵبژارد، تەنیا هەرێمی كوردستان نەبێت".
خناف محیەددین، زیاتر گووتی " داواكارین سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم بەپەلە چارەیەك بۆ دۆخی رۆژئاوا بدۆزنەوە و پارتە كوردییەكانی رۆژئاوا كۆ بكەنەوە، بۆ ئەوەی یەكگرتوو و یەكڕیز بین".

بیروڕا

زۆرترین بینراو