بەهۆی هەڵدێرانی لەشاخ منداڵێك بەسەختی زامداربوو

بەهۆی هەڵدێرانی لەشاخ منداڵێك بەسەختی زامداربوو

زاری كرمانجی-مەزنێ‌: منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵە لە چیای برادۆست دووچاری هەڵدێران بووەو بەسەختی زامداربوو.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند " منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵ لەگەڵ باوكی دەچێتە چیای برادۆست و لەوێ‌ وون دەبێت، دەست بەجێ تیمی ئامادەباشی بنكەی بەرگری شارستانی مەزنێ، گەیشتە شوێنەكەو بەهاوكاری هاووڵاتییان دوای دوو كاتژمێر گەڕان منداڵەكە بەبرینداری دۆزرایەوە كە دووچاری هەڵدێران ببوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەووتنی سۆران بەهۆی سەختی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێركراو لەژێر چاودێری پزیشكی دایە

.

 

 

 

زۆرترین بینراو