بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك چوار كەس بوونە قوربانی

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك چوار كەس بوونە قوربانی

زاری كرمانجی-چۆمان:
رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە كوێستانی ئێنێ‌ لە دەڤەری باڵەكایەتی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دێر وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سێ‌ كەس بە ناوەكانی "ڤیان حەمەدئەمین قادر، خدر حەمەدئەمین قادر، محەمەد نادر حەسەن" گیانیان لەدەستداو شۆفێرەكەش بە سەختی برینداربوو كە لە خێزانێكی دانیشتووی گوندی ماویلیانن".
گووتیشی: " بەمەبەستی كاری كشتوكاڵی روویان كردبووە كوێستانی گوندی ئێنێ‌ سەربە قەزای چۆمان، لەئەنجامدا دووچاری ئەم رووداوە بوونەتەوە، هۆكارەكەشی بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێل بووە

زۆرترین بینراو