بەهۆی چەند گرفتێكەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لە هەرێم بەڕێوەبەریان نییە

بەهۆی چەند گرفتێكەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لە هەرێم بەڕێوەبەریان نییە

زاری كرمانجی: بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ كەسێك وەك بەڕێوەبەری هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كوردستان دانەندراوە.
ئارام نەجمەددین، گووتیشی " هەڵبژاردنەكانی عێراق پەیوەندی بە ئێمەوە نییە بەڵكو لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبردرێت، بۆیە ئێمە ناتوانین هیچ لە بارەی هەڵبژاردنەكانی مانگی شەشە ساڵی داهاتوو بلێن".
ئەو زیاتر گووتی " بە هۆی چەند گرفتێكەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق نەیانتوانییەوە كەسێك بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێم دیاری بكەن".

زۆرترین بینراو